ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز سەر بە سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە داخرا

پەیامی کورد      ...    ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز سەر بە سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە داخرا


 لەدرێژەی گەمارۆوەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەکانی رێژیمی ئێران، ئاژانسی هەواڵی فارس، کە سەر بە سوپای پاسدارانە لەلایەن ئەمریکاوە داخرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەدرێژەی گەمارۆوەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەکانی ئێران وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، بڕیاری داخستنی ئاژانسی هەواڵی فارس بە ناونیشانی farsnews.com کە سەربەسوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەی دەرکرد.

کۆمپانیای خزمەتگوزاری بواری ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی دات کام ئیمەیلی بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس ناردووە و بە ئاشکرا دانی بەوەدا ناوە کە ئاژانسی هەواڵدەری ئێرانی فارس لە لایەن دەفتەری کۆنترۆڵ و چاودێری داراییە بیانییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا وە گەمارۆ دراوە و خراوەتە لیستی SDNەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە