ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز: ئەمریکا دەیهەوێت سوپاى پاسداران لە پێرستى گرووپە تیرۆریستییەکان دەربهێنێت
پەیامی کورد ... ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز: ئەمریکا دەیهەوێت سوپاى پاسداران لە پێرستى گرووپە تیرۆریستییەکان دەربهێنێت
ڕۆژى چوارشەممە هەواڵدەرى ڕۆیتەرز لە زمانى سەرچاوەیەکى ئاگادار بڵاوى کردەوە کە ئەمریکا دەیهەوێت سوپاى پاسداران لە پێرستى گرووپە تیرۆریستییەکان دەربهێنێت و لەم بارەوە نووسى:
ئەمریکا خەریکى تاوتوێکردنى بوارى لابردنى سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامییە لە لیستى ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەرامبەر دڵنیاییەەک کە تاران بتوانێت کۆنتڕۆڵى میلیشیا تیرۆریستییەکانى ناوچەکە بکات.
سەرچاوەکە باسى لەوە کردووە کە واشینتۆن هێشتا بڕیارى نەداوە کە چ بەڵێنێک لە تاران قەبووڵ دەکات.
شایەنى باسە سوپاى پاسداران لە ساڵى ٢٠١٩ لە لایەند دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆمارى ئەو کاتى ئەمریکا خرایە لیستى ڕەش و لیستى تیرۆرەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە