ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی : ئێران هەموو کەرەستە تایبەتییەکانی درووست کردنی سانتریفیووژی گواستووەتە نەتەنز
پەیامی کورد ... ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی : ئێران هەموو کەرەستە تایبەتییەکانی درووست کردنی سانتریفیووژی گواستووەتە نەتەنز
ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دوێنێ شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند ئێران هەموو ئامێرگەلی درووستکردنی پارچەگەلی سانتریفیووژی خۆی لە کارگەی کەرەج ەوە بۆ سایتێکی گەورەتر لە نەتەنز گواستووەتەوە .
ئەم هەواڵە لە حاڵێکدا ڕادەگەێندرێت کە ئێران تەنیا شەش هەفتە پێشتر هەواڵی لە خستنەڕێی سایتێکی دیکە لە ئێسفەهان بۆ درووست کردنی هەر ئەم پارچانە دابوو .
کۆمپانیای تەکنۆلۆژی سانتریفیووزی ئێران " تێسا " لە کەرەج سەرەتای مانگی مەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج کە ئێران ئەم کارەی ە ئیسرائیل ەوە گرێ دا و ئەوی بە تاوانبار ناو برد .
ڕاگەیاندنی هەڵچنینی کارگەی درووستکردنی کەل و پەل و پارچەی سانتریفیووژ لە کەرەج ەوە لە حاڵێکدا ڕادەگەێندرێت کە پێشتر لە ماڵپەڕی نوور نیووزی نزیک لە سکرتێری شەورای باڵای ئەمنییەتی نیشتیمانی ئێران ، دەربارەی هێرش بۆ سەر ئەم دامەزراوەیە لە کەرەج نووسیبووی : " سەر لە بەیانی چوارشەممە ی مانگی مەی ساڵی پار هەنگاوی خراپەکارانە لە دژی یەکێک لە باڵەخانەکانی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی لە دەورووبەری کەرەج لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەتەوە و هیچ جۆرە زەرەر و زیانێکی ماددی و گیانی شی بە دواوە نەبووە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ئێران ڕایگەیاندبوو کە دامەزراوەکانی تێسا لە کەرەج بە دیزاین و بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبطلگەلی سانتریفیووژی نەوەی نوێ کە بە خێراییەکی زۆر بەرزترەوە پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام دەدات ڕۆڵێکی گرینگی لە بەرەوپێش بردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هەیە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە