ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی هۆشداری دەداتە ئێران سەبارەت بە پێدانی زانیاری ناڕاست
ەیامی کورد ... ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی هۆشداری دەداتە ئێران سەبارەت بە پێدانی زانیاری ناڕاست
ئاژانسی ووزەی ئەتۆم: زانیاریەکانی ئێران سەبارەت بە ناوەندیکی گومانئاوی ئەتۆمی، جێگەی باوەڕ نین
ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم ڕۆژی چوارشەممە زانیارییەکانی ئێرانی سەبارەت بە ناوەندێکی گومانئاوی ئەتۆمی لە ڕووی تەکنیکیەوە بە جێگەی باوەڕ نەزانی و داوای لە ئێران کرد ڕوونکردنەوەی زیاتر سەبارەت بەو ناوەندە ئەتۆمییە کە شیمانە دەکرێت ، چالاکی تایبەت بە درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی تێدا ئەنجام بدەن، ڕادەستی ئاژانس بکات.
بە پێی بەڵگەیەک کە نوسخەیەکی کەوتووەتە دەستی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و بڕیار وایە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی دادوەران قسەی لەسەر بکرێت، تاران درێژە دەدات بە کۆگاکردن و زیادکردنی پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراو و ڕێژەی یۆرانیۆمی پاشەکەوت کراوی ئێستای ئیران، ١٢ بەرابەری ڕێژەی ئیزن پێدراوە.
ئاژانسی ووزەی ئەتۆم، سالی ڕابردوو بە پێی زانیاری هەندێک لە ووڵاتان و دەزگا سیخوڕییەکان، کە ئاسەواری یۆرانیۆم یان لە ناوەندێکی ڕانەگەێندراوی ئەتۆمی ئێران، بەدی کردبوو، داوای ڕوونکردنەوەیان لە ئێران کردبوو.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە