ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی چاوەڕێی دانووستان لەگەڵ تاران ناکات

پەیامی کورد   ...   ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی چاوەڕێی دانووستان لەگەڵ تاران ناکات.

ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوبەری دا ڕایگەیاند: ئاژانسەکە ساڵانێکە چاوەڕوانی ووڵامی ڕوون و ئاشکرایە سەبارەت بە سەرچاوەی ئەو گەردیلانەی یۆرانیۆم کە لە سێ ناوەندی نهێنی لە ڤەرامین، مەریوان و تورکوزاباد دۆزراونەتەوە.

ناوبراو ووتی: کۆماری ئیسلامی نەک هەر خۆی لە پێدانی ووڵامێکی وورد ڕزگار کردووە، بەڵکوو هەوڵی پاک کردنەوەی شوێنەکان و لەناوبردنی بەڵگەکانی داوە.

بە ووتەی گرۆسی، بەڵگەکانی بەردەست نیشان دەدات کە ئەم ناوەندانە تا سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ بەشێک بوون لە بەرنامەیەکی ئەتۆمی نهێنی و بونیان مەند و ڕانەگەێندراوی ئێران و کەرەستەی ئەتۆمی ڕانەگەێندراویان تێدا بەکار هێندراوە.

گرۆسی ڕوونی کردەوە کە ئاژانس چیتر چاوەڕێی دانووستانەکانی نێوان تاران و واشینتۆن ناکات، چوونکە کۆماری ئیسلامی بە هیچ شێوەیەک لە ڕۆحی هاوکاریدا نییە.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە بوونی دامەزراوەی پیتاندن لە شوێنە ڕانەگەێندراوەکان، بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیم زۆر گومانئاوی دەکات و بەردەوام بوون لەسەر ئەم ڕێگایە درێژەپێدەری فێڵە.

گرۆسی هەروەها بانگەشەکانی ئێرانی ڕەت کردەوە کە زانیارییەکان لە ئیسرائیل ەوە هاتووە و ویوتی: زانیاریەکان لە ووڵاتانی ئەندامی ئاژانسەوە وەرگیراون نەک سەرچاوەی دەرەکی.


ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە