ئاکادێمیکار ، پڕۆفیسۆر و زانای پێترۆکیمیا لە ئاستی جیهانی " نادر نادرۆف " کوردی " کوردستانی سۆر " کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... ئاکادێمیکار ، پڕۆفیسۆر و زانای پێترۆکیمیا لە ئاستی جیهانی " نادر نادرۆف " کوردی " کوردستانی سۆر " کۆچی دوایی کرد
نادر نادرۆڤ ئه‌كادێمیكار و پڕۆفیسۆری كورد، كه یه‌كێك بوو له زاناكانی پترۆكیمیاوی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه و له ته‌مه‌نی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد..
نارین نادرۆڤی كچی نادر نادرۆڤ رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه باوكم له‌ده‌ستدا، هه‌ر وشه‌یه‌ك بوترێت بێ مانایه".
نادری كه‌ریم ناسراو به "نادر نادرۆڤ" ساڵی ١٩٣٢ له گوندی قیقاچ سه‌ر به نه‌خچیڤان له كازاخستان له‌دایكبوه، له‌ساڵی ١٩٩٣ بوه‌ته ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئاكادیمیای زانایانی نه‌ته‌وه‌یی كازاخستان، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانییه، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فەڕه‌نساوه نازناوی "مارشاڵی زانست"ی پێبه‌خشراوه.
نادر نادرۆڤ تاوه‌كوو ئێستا نزیكه‌ی ٩٥٠ ووتاری زانستی نووسیوه، خاوه‌ن ٢٥٠ داهێنانی زانستییه، ٣٥ كتێبی بڵاوكردوه‌ته‌وه و له ساڵی 1996ه‌وه سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (پێترۆڵ و گاز)ه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە