ئاکسیووس : بیرۆکەیەک کە ئەمریکا خستوویەتییە ڕوو سەبارەت بە پرسی ئێران
پەیامی کورد ... ئاکسیووس : بیرۆکەیەک کە ئەمریکا خستوویەتییە ڕوو سەبارەت بە پرسی ئێران
باراک ڕاڤید، پەیامنێری ئاکسیووس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، پێشنیاری نووسراوی ووڵاتەکەی بۆ ئێران هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بن بەستە لەسەر خاڵی سەرەکی ناکۆکی لە دانووستانەکان دا، کە داواکاری ئێران ە بۆ بەردەوامبوون لە پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکەکەی.
پەیامنێری ئاکسیووس زیادی کرد: بیرۆکەیەک کە ئەمریکا خستوویەتییە ڕوو، درووستکردنی کۆنسۆرسیۆمێکی ناوچەییە کە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەرنامە ئەتۆمییە مەدەنییەکان بە سەرپەرشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی و ئەمریکا ئەنجام بدات.
هەروەها نووسیویەتی : بیرۆکەیەکی دیکە بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەوەیە کە ئەمریکا دان بە مافی ئێران دا بنێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، لە کاتێکدا ئێران بە تەواوی واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم دەهێنێت.
ڕەنگە ئەمە بەو مانایە بێت کە پیتاندن لەسەر خاکی ئێران بوەستێت و دەچێتە ژێر هەمان کۆنسۆرسیۆمی کە "کۆماری ئیسلامی، سەعوودیە، ووڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئەمریکا بەشدارییان تێدا دەکرد".
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە