ئاکسیووس : " دژوارتر " بوونی هەڵوێستی ئەمریکا دەربارەی دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان
پەیامی کورد ... ئاکسیووس : " دژوارتر " بوونی هەڵوێستی ئەمریکا دەربارەی دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان
کۆشکی سپی پێشاپێش لە کاردانەوەگەلی سیاسی ناوخۆیی لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکەوتن لەسەر سوپای پاسداران نیگەرانە .
دوو سەرچاوەی ئاگاداری ئەمریکی و دوو بەرپرسی ئیسرائیلی بە پێگەی میدیایی ئاکسیووس یان ووتووە کە کۆشکی سپی لە ڕۆژانی ڕابردوو هەڵویستی خۆی دەربارەی دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆریستان قورستر کردووە .
لە ڕاپۆرتی ئاکسیووس دا ئاماژە بە ناسنامەی سەرچاوە و هەروەها قسەکانی ئەوان نەکراوە بەڵام ووتراوە کە ڕێکەوتن لە ڤییەننا بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجام تا ڕادەیەک تەواو بووە و ئەم داواکارییەی ئێران یەکێک لە دواهەمین بابەتگەلی چارەسەرنەکراوە .
ڕۆبێرت مالی ، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ، لە هەفتەکانی ڕابردوودا لە ڕێگای ئێنریکە موورا ، نوێنەری یەکیتی ئەورووپا و هەماهەنگ کلەری گفتووگۆوەکانی ڤییەننا ، لەگەل بەرپرسانی ئێرانی لەم بوارەدا گفتووگۆی کردووە .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، یەکێک لەو پێشنیارانەی کە ئەمریکا ئاراستەی خستبوو ئەمە بووە کە دەوڵەتی جۆ بایدن لە بەرامبەر پەیمانی " گشتی " ئێران ی بە کەمکردنەوەی قەیران و ئالۆزییەکانی لە ناوچەکە ، سوپای پاسدارانی لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دەربهێنێت .
دوو سەرچاوەی ئەمریکی و بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ڕۆژنامەوانانی ئاکسیووس یان ووتووە کە ئێران ڕەزامەندی لە سەر ئەم داواکارییەی ئەمریکا نوکردووە و لە بەرامبەردا پێشنیاری کردووە کە لە نامەیەکی " تایبەت" دا پەیمانی لەبەرچاوگیراو بخاتە روو .
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە