ئاکسیووس : ڤیتکۆف و عێراقچی ٤٥ خولەک ڕووبەڕوو گفتوگۆیان کردووە
پەیامی کورد ... ئاکسیووس : ڤیتکۆف و عێراقچی ٤٥ خولەک ڕووبەڕوو گفتوگۆیان کردووە
لە مەسقەت ویتکۆف و عراقچی ڕاستەوخۆ گفتۆگۆیان کردووە، بڕیاریشە گەڕی دووەمی دانووستانەکانی شاندی باڵای ئەمریکا و ئێران سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ڕۆمای ئیتاڵیا بەڕێوە بچیت و بەرنامەی ئەتۆمی تاران خاڵی سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسە ئەمریکییەکە، لە گەڕی یەکەمی دانووستان، کە شەممە ١٢ی ئەم مانگە لە عوممان بەڕێوە چوو، ئیدارەی ترامپ ئامانجی خۆی پێکاوە و توانی شێوازی دانووستان لە ناڕاستەوخۆ بۆ ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕوو بگۆڕیت.
بە ووتەی ئەو دوو سەرچاوەی بۆ ئاکسیۆس قسەیان کردووە، پێچەوانەی لێدوان و هەڵوێستەکانی پێشوو، عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە مەسقەت بۆ ماوەی ٤٥ خولەک لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕوو گفتوگۆیان کردووە.
ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە