ئاگادارییەکی گرینگ لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێمی كوردستان ەوە بۆ ئەو کەسانەی یەکەی نیشتەجێبوون دەکڕن
پەیامی کورد ... ئاگادارییەکی گرینگ لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێمی كوردستان ەوە بۆ ئەو کەسانەی یەکەی نیشتەجێبوون دەکڕن
دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، داوا له هاووڵاتییان و مامەڵەکارانی خانوبەرە ده‌كات خۆیان دور بگرن له كڕین و فرۆشتنی ئەو یه‌كه نیشته‌جێ بوانەی تا ئێستا مووڵه‌تیان لە دەستەی وەبەرھێنان وه‌رنه‌گرتوه.
دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، "داوا له هاووڵاتییان و مامەڵەکارانی خانووبەرە دەکەین، خۆیان دور بگرن له كڕین و فرۆشتنی ئەو یه‌كه نیشته‌جێ بوانەی تا ئێستا مووڵه‌تیان لە دەستەی وەبەرھێنان وه‌رنه‌گرتوه‌و یاخود مامەڵەى پرۆژەکانیان لە قۆناغى رایکردندان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "پێویستە هاووڵاتییان پێش کڕینى یەکەکەکان سەردانى فەرمانگەکانى وەبەرهێنان لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بە مەبەستى دڵنیابوون، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرھێنان لێی بەرپرسیار نیە".
دەستەی وەبەرهێنان لە ساڵی ٢٠٠٦دا دامەزراوە، کاری چاودێری و برەودانە بە وەبەرهێنانی ناوخۆ و بیانی، مۆڵەت بە وەبەرهێنەران دەدات کە دەگونجێن بۆ کارکردن لە کوردستان، ئەم دەستەیە لە ژێر رووناکی یاسای وەبەرهێناندا دامەزراوە و کاری جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو یاسایەیە و کارئاسانی کردنە بۆ هەنگاوە ستراتیژییە گرینگەکانی وەبەرهێنان.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە