ئاگاداری ... کارەبای موولیدە ڕادەگیرێت
پەیامی کورد ... کارەبای موولیدە ڕادەگیرێت
پرۆژەی پێوەری زیرەكی سەر بە بەڕێوبەرایەتی کارەبای هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەنەوە کە بۆ پاراستنی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان، ئەو شوێنانە رۆژانە پێوەری زیرەکیان بۆ دەبەسترێت، لەكاتژمێر 7:00ی بەیانی تاكوو كاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت.
پرۆژەی پێوەری زیرەكی سەر بە بەڕێوبەرایەتی کارەبای هەولێر لەراگەێنسراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردوە، "هاووڵاتیان لەسنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، سەرجەم ئەو گەڕەك و شوێنانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەستێت، وەزارەتی كارەبا بەناچاری بۆ سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان، لەكاتژمێر 7:00ی بەیانی تاكوو كاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت".
ئەوەش هاتووە، "ئەم رێكارەش بۆ پاراستنی گیانی تیمەكانی كارەباو هاووڵاتیانە كە پێشتر چەند حاڵەتێكی نەخوازراو دوچاری تیمەكانی كارەبا بوە".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە