ئاگربەستی دوو مانگە لە یەمەن ، فڕۆکەخانەی سەنعا ، بەندەری حەدیدە و شاری تەعز گەمارۆوەکانی لادەبردرێت
پەیامی کورد ... ئاگربەستی دوو مانگە لە یەمەن ، فڕۆکەخانەی سەنعا ، بەندەری حەدیدە و شاری تەعز گەمارۆوەکانی لادەبردرێت
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی مەنسوور هادی لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی کە هاوپەیمانی سەعوودی لەگەڵ ئازادی هەموو بەدەل گیراوان ، کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا و بەندەری حەدیدە و هەڵگرتنی گەمارۆی شاری تەعز ڕەزامەندی دەربڕیوە . نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن یش هەواڵی لە ئاگربەسی دوو مانگە بۆ گەیشتن بە گفتووگۆی سیاسی دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەحمەد عێوەز بێن مۆبارەک نووسی کە ئەم هەنگاوە لە راستای مەرجەکانی " حووثییەکان " بۆ گەیشتن بە گفتووگۆی سیاسی لە ڕاستای ڕاگرتنی شەڕ و کەمکردنەوەی ئازار و ڕەنج و کێشەکانی خەڵکی یەمەن ئەنجام دەدرێت .
ئەو نووسی : " لە ڕاستای هەڵوێستی هەمیسەیی دەوڵەتی یەمەن لە پاڵپشتی لە هەر هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ڕەنجەکانی خەڵکەکانمان و لە سێبەری کەشی پۆزەتیڤی گفتووگۆوەکانی یەمەنی – یەمەنی لە ڕیاز و داواکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەست بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان ، فەرمانگەلێکی ڕوون و ئاشکرای لە سەرۆککۆماری یەوە بۆ ئەنجامدانی هەنگاوگەلی پێویست لە ڕاستای ئازادی هەموو بەدیل گیراوان و کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا و نەهێشتنی ڕاگیرانی کەشتی یە نەوتی یەکان لە بەندەری حەدیدە و کردنەوەی ڕێگە سەرەکییەکان لە ساری گەمارۆدراوی تەعز و ئەنجامدانی هەموو هەنگاوەکان لە ڕاستای کەمکردنەوەی کێشە و دەرد و ئازارەکانی خەڵکەکەمان کە هۆکارەکەی میلیشیاکانی حووثی بووە بە دەست گەیشتووە ،
لەم بارەیەوە ، سەرچاوەگەلی ئاگادار یش ڕایانگەیاند کە هاوپەیمانی سەعوودی هەنگاوگەلی پێویستی بۆ کەمکردنەوەی سنوور و بەربەستەکان لە بەندەرەکانی یەمەن و فڕۆکەخانەی سەنعا لە ڕاستای مەرجەکانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتیمانی " جێگیر لە سەنعا " بۆ گەیشتن بە گفتووگۆی سیاسی لە دەستووری کاری خۆیدا داناوە .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە