ئاگربەسی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەستی پێکردووە

پەیامی کورد     ...   ئاگربەسی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەستی پێکردووە  .

کابینەی ئیسرائیل بە بەرقەرار کردنی ئاگربەس لە خاڵی غەززە لە کاتژمێر ٢ی شەوی ڕابردوو وەوەبۆ ئەمڕۆ هەینی ڕەزامەندی خۆی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک میدیاکانی ڕایانگەیاندووە کە لە دوای ١١ ڕۆژی دەرگیری و تێکهەڵچوونی نێوان ئیسرائیل و گرووپگەلی فەلەستینی ، کابینەی ئیسرائیل دوێنێ پێنجشەممە شەو لە دانیشتنێکی ٣ کاتژمێری دا بە شێوەی کۆبوونەوە لەگەڵ ئاگربەس ڕەزامەندی یان دەربڕی .

ئاگربەسەکە لە کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی یەوە خرایە واری جێبەجێ کردنەوە

سەرەڕای ئەمە میدیاکانی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەگەلی ئامادە لە دانیشتنە ئەمنییەتییەکەی کابینەکەدا هەواڵیان دا کە لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی هێرشی مووشەکی لە لایەن غەززە وە بۆ سەر ئیسرائیل ئۆپراسیۆنەکەی خۆیان ئەم جارە بە هەموو هێز و تواناکانیانەوە دەست پێدەکەنەوە 

بەڵام ڕاپۆرتەکان ڕایدەگەێنن چەند خوولەکێک دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی پەسەند کردنی ئاگربەس دەنگی مەترسی سوور لە ناوچەی ئەشکلوون لە باشووری ئیسرائیل بیسترا، هاوکات فڕۆکەکانی ئیسرائیل یش ناوچەگەلێکیان لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە بۆمباران کرد 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە