ئاڵا تاڵەبانی پەیامێک دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئاڵا تاڵەبانی پەیامێک دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بڵاو دەکاتەوە
ئاڵا تاڵەبانی، لە کەسایەتییە دەرکراوەکانئ ناو ڕئزەکانی حێزبی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان پێی وایە تا شیعەكان رێكنەكەون لەسەر گەورەترین كوتلەو سەرۆك وەزیرانی داهاتوو، هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار زەحمەتە.
ئاڵا تاڵەبانی، پاش نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە، لە میانەی پانێڵێکی ڕێکخراوی ڕەنگەکان لە سلێمانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری نوێی عێراق، ووتی"من پێموایە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار پەیوەندی تەنها بە كورد و بە پارتی و یەكیتی یەوە نییە، تاکوو شیعە رێك نەكەون لەسەر ئەوەی كێ گەورەترین كوتلەیەو سەرۆك وەزیرانی داهاتوو كێیە؟ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار زەحمەتە بكرێت."
ئەوەشی خستەڕوو"لەبەرئەوەی ئەو سەرۆككۆمارەی كە هەڵدەبژێردرێت، ئەو گەورەترین كوتلە رادەسپێرێت."
ئاڵای تاڵەبانی پێشی وابوو "ئەو ناكۆكییەی كە لەنێوان سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە، دەبێت یەكلا بێتەوە." ووتیشی"من پێموایە ئەوە ئاسان نییەو هەندێك سیناریۆ هەیە، كە یەكێك لەوانە ئەوەیە ئەگەری هەیە سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆن."
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە