ئاڵمانیا بۆ زێدەڕەوی نەکردن لە بەکار هێنانی گاز ڕوو لە بەکار هێنانی خەڵووزە بەردینە دەکات

پەیامی کورد   ...   ئاڵمانیا بۆ زێدەڕەوی نەکردن لە بەکار هێنانی گاز ڕوو لە بەکار هێنانی خەڵووزە بەردینە دەکات

ئاڵمانیا بە مەبەستی زێدەڕەی نەکردن لە بەکارهێنانی گاز ، لە دوای چەندین دەیە ڕووی لە بەکارهێنانی خەڵووزی بەردینە کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری الجزیرە ، وەزیری ئابووری ئاڵمانیا ووتی : کەڵک وەرگرتن لە گازی سرووشتی بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا سنووردار دەبێت . ئەم هەنگاوە لە سەرووبەری نیگەرانییەکان دەربارەی ئەگەری کەمبوونی بە هۆی پچرانی ڕادەستکردنی لە لایەن ڕووسیاوە ئەنجام بووە .

ئەم هەنگاوە لە دوای ئەوە ئەنجام درا کە ڕووسیا بە تووندی جەرەیانی گازی سرووشتی لە خەتی بۆڕی خۆیدا بۆ ئەورووپای ڕۆژئاوایی کەم کردەوە و نرخی ووزەی زیاد کرد . ڕووسیا بە هۆی هێرش بۆ سەر ئۆکراین لە ژێر گەمارۆوەکانی ڕۆژئاوایە و هەر ئەم بابەتە هۆکاری دابەزینی جەرەیانی ووزە و چوونە سەرەوەی هەڵئاوسان لە ئەمریکا و ئەورووپا بووە

ڕۆبێرت هابک " لە بەیاننامەکەی خۆیدا ووتی : ووزەخانەکانی خەڵووزی بەردین دەبێ زیاتر کەلکی لێوەربگیرێت . بۆ کەم کردنەوە بەکارهێنان .دەبێ گازێکی کەمتر بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا کەڵکی لێوەربگیرێت .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە