ئاڵمانیا بەرامبەر بە پشت ڕاست کردنەوەی حۆکمی لە سێدارەدانی هاوولاتییەکی ئاڵمانی و ئێرانی کاردانەوەی نیشان دا و ئەم کارەی بە " قبوول نەکراو " ناو بردووە .

پەیامی کورد   ...  ئاڵمانیا بەرامبەر بە پشت ڕاست کردنەوەی حۆکمی لە سێدارەدانی هاوولاتییەکی ئاڵمانی و ئێرانی کاردانەوەی نیشان دا و ئەم کارەی بە " قبوول نەکراو " ناو بردووە .

ئانالێنا بێربووک ، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاندووە جەمشید شارمەهد لە دادگایەکی دادپەروەرانە بەهرەمەند نەبوو و داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد دەستبەجێ حوکمی لەسێدارەدانی هەڵبوەشێنێتەوە.

بێربووک ووتوویەتی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ یارمەتیدان و هاوکاری شارمەهد و لە دژی جێبەجی کردنی حۆکمەکەی بەکار دەهێنێت .

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ووتوویەتی باڵیۆزی ووڵاتەکەی لە تاران کە لە سەفەری کاری دا بووە لە دوای وەرگرتنی ئەم هەوالە بەرنامەکەی خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و بۆ ووتووێژکردن لە سەر ئەم بابەتە لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ئێرانە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە