ئاڵمانیا : تێرۆری زانا ئێرانییەکە دەبێتە هۆکاری ئاڵۆزتربوونی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەیامی کورد     ...    ئاڵمانیا  :  تێرۆری زانا ئێرانییەکە دەبێتە هۆکاری ئاڵۆزتربوونی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا لە کاردانەوەی بە تێرۆری مۆحسین فەخریزادە ، لە هەموو لایەنەکان داوای کرد تاکوو لە هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆیان بە دوور بگرن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا بە بێ مۆحاکمەی ئەم هەنگاوە تێرۆریستییە ، تێرۆری ئەم زانا ئێرانییە ی هۆکاری ئاڵۆزتربوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانی و دواتر ووتی کە دەبێ چوارچێوەی ووتووێژەکان لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی ، لە ڕاستای چوونی بایدن بۆ کۆشکی سپی بپارێزرێت

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە