ئاڵمانیا دوای نائارامییەکانی کۆنگرەی ئەمریکا ، ئەمنییەتی پەرلەمانی خۆی بەهێزتر دەکات
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا دوای نائارامییەکانی کۆنگرەی ئەمریکا ، ئەمنییەتی پەرلەمانی خۆی بەهێزتر دەکات
پۆلیسی بەرلین لە دوای نائارامییەکانی کاپیتاڵ لە ویلایەتەیەکگرتووەکان ئەمنییەتی باڵەخانەی پەرلەمانی ئاڵمانیا زیاتر دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە گۆڤاری بیڵد ، ڤۆڵفگانگ شۆیبلێ سەرۆکی بۆندستاگ ، پێشنیارێکی خستە ڕوو ، ئەو لە نامەیەکدا بۆ نوێنەرانی ئاڵمانیا ڕایگەیاند و ووتی کە داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتە کردووە ڕاپۆرتێک لە ڕووداوەکانی ئەمریکا بخاتە ڕوو .
شۆیبلێ هەروەها قەولی دا کە لەگەڵ بەرپرسانی فێدڕاڵی و ئیالەتی سەبارەت بە دەرئەنجامە دەستکەوتووەکان بۆ متمان لە پاڵپشتی لە بۆندستاگ " پەرلەمان ی ئاڵمانیا " ووتووێژ ئەنجام بدات .
پێشتر پۆلیسی بەرلین لە بەهێزکردنی هەنگاوە ئەمنییەتییەکان لە دژی پشت پەردەکانی نائارامییەکان لە ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتی خستبووە ڕوو .
پێشتر ڕاپۆرت درابوو کە دادستانی فێدڕاڵ ی ئەمریکا سێ بەشداربووی لە هێرشکردن بۆ سەر باڵەخانەی کاپیتاڵ لە واشینتۆن دەست بەسەر کردووە لەوانەش جەیکووب ئانتۆنی چنسلی بەناوبانگ بە جەیک ئانجلی ، کە بە جل و بەرگی وایکینگەکانەوە لە خۆپیشاندانەکانی بەشداری کردبوو .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە