ئاڵمانیا دەربارەی بڕیاری کەرەنتین ەوە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا دەربارەی بڕیاری کەرەنتین ەوە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
دوای ئەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لە جیهان تەشەنەی سەندووە و هەندێک لە ووڵاتان بیر لە دووبارە کەرەنتین کردن دەکەنەوە، بهڵام ئاڵمانیا لهو بارهوه خۆی یهكلایی دەکاتهوه.
بەپێی هەوڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پاش بڵاو بوونەوەی رێژەیەکی بەرچاو لە کۆرۆنای نوێی ئۆمیکرۆن، کریستیان لیندەر، وەزیری دارایی ئاڵمانیا رایگەیاند: "ئامانجمان ئەوەیە ژیان بگەڕێنینەوە بۆ دۆخە ئاساییەکەی خۆی و تا ئەو ئاستەی لە توانامان دا هەبێت، دژ بە تێکدانی ژیانی ئاسایی دەوەستینەوە و كهرهنتین راناگهینین".
ووتەکانی وەزیری دارایی ئاڵمانیا، پاش تەشەنەسەندنی کۆرۆنای نوێی ئۆمیکرۆنە لە ووڵاتەکەدا و بەپێی ئاماری تەندرووستی ئاڵمانیا، لە رۆژی چوارشەممەدا ٥٨ هەزار و٩١٢ هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسە نوێیەکە بوون.
لە دەقی راگەێندراوەکەی کریستیان لیندەر دا هاتووە، کە پێویستە ئاڵمانیا پڕۆسەی ڤاکسینی سەرتاسەری رابگەینێت و خۆیان بۆ شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە مانگی داهاتوودا ئامادە بکەن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە