ئاڵمانیا زیاتر لە یەک میلیارد یۆرۆ هاوکاری سەربازی ڕادەستی ئۆکراین دەکات
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا زیاتر لە یەک میلیارد یۆرۆ هاوکاری سەربازی ڕادەستی ئۆکراین دەکات
ئایا بەرلین تانک و چەکی قورس هەناردەی کییف دەکات ؟
ئاڵمانیا بوودجەی سندووقی پشتیوانییە سەربازییەکەی لە ووڵاتانی بیانی بۆ دوو میلیارد یۆرۆ زیاد دەکات و بەشێکی بەرفراوان لەم ڕێژەیە ، دەکرێتە خەرجی چەک و تەقمەنی بۆ ئۆکراین . کریستین لیندنێر ، وەزیری دارایی ئاڵمانیا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند .
لیندنێر لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی کە ئەم کارە " لەگەڵ سەرچاوە داراییەکانی دیکە زیاد دەکرێت کە بە شێوەی گشتی خەرجی ئۆکراین دەکرێن ."
ئەم سندووقە ساڵی ڕابردوو تەنیا ٢٢٥ میلیۆن یۆرۆ بوودجەی هەبوو و هەر بەم شێوەیە ئێستا نزیکەی ٩ بەرابەر زیاتر دەبێت . وەزیری دارایی ئاڵمانیا ووتی ئەم زیادکردنەی هاوکارییە سەربازییە بیانییە ، بەشێک لە بوودجەی تەواوکەری ئاڵمانیا بۆ ساڵی ڕابردوو دەب ێت و هەروەها ووتی کە ئۆلاف شۆڵتز گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ئەم دواکارییەی ڕەت کردبووەوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە