ئاڵمانیا سیستەمی بەرگری مووشەکی لە ئیسرائیل دەکرێت

پەیامی کورد     ...   ئاڵمانیا سیستەمی بەرگری مووشەکی لە ئیسرائیل دەکرێت

ئاڵمانیا لە حاڵی پێداچوونەوەی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی بۆ پاریزگاریکردن لە بەرامبەری ئەگەری هێرشی ڕووسیا یە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ئۆلاف شۆڵتز گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا کۆتاییەکانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئاڵمانیا لە حاڵی پێداچوونەوەی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی بۆ پاریزگاریکردن لە بەرامبەر ئەگەری هێرشی ڕووسیا یە .

ئەو لە ووڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئاڵمانیا لەوانەیە سیستەمی بەرگری وەکوو قوبەی ئاسنینی ئیسرائیلی بکڕێت ، بە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ARDی ڕاگەیاند و ووتی : ئەمە بە متمانەوە یەکێک لە ئەو بابەتانەیە کە ئێمە دەربارەی قسە بکەین و هۆکاریکی باشیشمان هەیە .

ئەو ئاشکرای نەکرد کە بەرلین چ جۆرە سیستەمێکی لەبەرچاو گرتووە .

شۆڵتز لە ووڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا ئاڵمانیا بە نیازە سیستەمێکی بەرگری مووشەکی بە بۆردی زیاتر لە سیستەمی پاترییۆتی خۆی دەستەبەر بکات ووتی : " ئێمە دەبێ ئاگادار بین کە دراوسێیەکمان هەیە کە ئامادەی سوودوەرگتن لە تووندوتیژی بۆ فەراهەم کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی .

پێشتر ڕۆژنامەی بیڵد ڕاپۆرتی داوە کە ئاڵمانیا بە دوای کڕینی سیستەمێکی بەرگری مووشەکی پەیکانی ٣ لە ئیسرائیل ە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە