ئاڵمانیا سەبارەت بە مەترسیداربوونی گیانی سەرۆککۆماری ئۆکراین هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا سەبارەت بە مەترسیداربوونی گیانی سەرۆککۆماری ئۆکراین هۆشداری دەدات
ئاڵمانیا: گیانى زێلنیسکى سەرۆککۆمارى ئۆکراین لە مەترسیدایە
شتیفن هبشترایت ووتەبێژى دەوڵەتى ئەڵمان ئەمڕۆ هەینى ڕایگەیاند : ساویلکانەیە گەر بڵێین گیانى ڤلادیمێر زێلنیسکى سەرۆککۆمارى ئۆکراین لە مەترسیدا نییە!
سەرۆککۆمارى ئۆکراین کەسێکى زۆر بوێرە و سەرەڕاى مەترسییەکانى سەر گیانى و هەڕەشەکانى کەچى لە کیف ماوەتەوە و هیچ ترسى نییە.
خودى زێلنیسکى وتوویەتى نازانێت چەندى دیکە دەژیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لە کیێڤ دەمێنێتەوە و بەرگرى لە ووڵاتەکەى و پایتەختەکەى دەکات.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە