ئاڵمانیا سەبارەت بە وێنەی سێ نەفەرەی ئەردۆغان لەگەڵ پووتین و ڕەئیسی کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا سەبارەت بە وێنەی سێ نەفەرەی ئەردۆغان لەگەڵ پووتین و ڕەئیسی کاردانەوەی نیشان دا
ئاناڵێنا بائێربووک وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا جگە لە ڕەخنە گرتن لە ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ،بە هۆی وێنەگرتن لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین و ئیبراهیم ڕەئیسی ، بە رۆژنامەی بێڵد ی ڕاگەیاند : " ئەوەی کە سەرۆککۆماری تورکیا لەم وێنەیەدا بوونی هەیە بووەتە هۆی کێشمەکێشی ناتۆ و ئەم بابەتە " بە ئاسانی جێگای قەبووڵ کردن و تێگەیشتن نییە " .
بە باوەڕی هەندێک لە میدیاکان ئامادەبوونی سەرۆککۆماری تورکیا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ لەم وێنەیەدا بووەتە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێی وولاتانی ئەندامی ناتۆ لەوانەش ئاڵمانیا .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە