ئاڵمانیا : سەبارەت بە کەمکردنەوەی دزەی ئێران لە یەمەن لەگەڵ عەرەبستان هاوکاری دەکەین
''میگێل بێرگێر'' یارمەتیدەری وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بە دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی مرۆیی لە یەمەن باسی لەوە کردووە کە بە هاوکاری هاوبەشی ووڵاتانی وەک ئاڵمانیا، عەرەبستان و ئەمریکا هەوڵ دەدەن دزە و دەستێوردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە یەمەن کەم بکەنەوە.
ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ئاڵمانیا لە هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لە یەمەن پشتیوانی دەکات.
ڕێژیمی ئێران لە چوارچێوەی یارمەتیدانی چەک وچۆڵ، ئابووری، ڕاهێنانی نیزامی و سەربازی بە ئەندامانی گرووپە میلیشیاکان و هەروەها زیادکردنی باندە سیخوڕییەکان لە ووڵاتانی ناوچەکەدا یەک لەوانە ووڵاتی یەمەن، دۆخێکی ناسەقامگیری درووست کردووە.
هەتا ئێستا لەلایەن زۆربەی ووڵاتانی جیهان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ەوە بەنیسبەت دەستێوەردانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی یەمەن هۆشداری دراوەتە ڕێژیمی ئێران ، بەڵام ئەو ڕێژیمە سەرەڕای تێچوویەکی زۆر هەروا لەسەر ئاژاوەگێڕییەکانی خۆی بەردەوامە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە