ئاڵمانیا فڕۆکەگەلی شەڕکەری عەرەبستان چاک ناکاتەوە
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا فڕۆکەگەلی شەڕکەری عەرەبستان چاک ناکاتەوە
دەوڵەتی نوێی ئاڵمانیا بە پشت بەستن بە بەندێک لە مەنشووری هەناردەکردنی چەک ڕایگەیاند تا کاتێک کە عەرەبستان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە شەڕی یەمەن بەشداری یان هەبێت ، بەرلین ، ئیزن و ڕێگەپێدانی هەناردەکردنی پارجەگەلی یەدەک بۆ ئەم ووڵاتە نانێرێت .
بە پێی ئەم بڕیارەی دەوڵەتی نویی ئاڵمانیا ، لەمەوبەدوا هەناردەکردنی پارچەگەلی یەدەک بۆ عەرەبستانی سەعوودی بۆ چاک کردنەوەی فڕۆکەگەلی شەڕکەری یۆرۆفایتەر ڕادەگیرێت و ئەم کارەش عەرەبستان تووشی کێشە و گرفت دەکات .
دەوڵەتی پێشووی ئاڵمانیا هەناردەکردنی کەرەستە و پارچەگەلی یەدەکی بۆ کۆمپانیای بەرهەم هێنەری یۆرۆفایتەر ی لە بەریتانیا ڕادەست کردبوو ، بەڵام ئەم یاسایە لە مانگی مارس ەوە کۆتایی پێهات و لە دوای ئەوە هەنگاوێک بۆ هەناردەکردنی پارجە بۆ عەرەبستان ئەنجام نەدراوە .
بەرپرسانی کۆمپانیاگەلی بەشدار بووی لە بەرهەمهێنانی ئەم فڕۆکە شەڕکەرانە و پارچەکانی ناڕازین کە ووڵاتێکی شەریک ناتوانێت بە شێوەی تاک یانەیە لە هەناردەکردنی پارچەی یەدەک دوورپەرێزی کرد . لەم ڕووەوە گفتووگۆگەلێک لە نێوان نوێنەرانی کۆمپانیا و دەوڵەتی ئاڵمانیا جێبەجێ کردووە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە