ئاڵمانیا هەناردەکردنی چەک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چالاک دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   ئاڵمانیا هەناردەکردنی چەک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چالاک دەکاتەوە 

حکوومەتی ئاڵمانیا بە بڕی زیاتر لە ١ میلیارد یۆرۆ هەناردەکردنی چەکی بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەست پێدەکاتەوە 

بە پێی ڕاپۆرتێک پۆرتاڵی میدیایی هەواڵی dpa بە پشت بەستن بە وەزارەتی ئابووری ئاڵمانیا ڕاپۆرتی داوە کە دەوڵەتی ئاڵمانیا لە ساڵێ ٢٠٢٠ دا هەناردەکردنی چەکی بۆ ووڵاتانی دەرگیری شەڕ " یەمەن و لیبیا " بە بڕی زیاتر لە ١ میلیارد یۆرۆ پەسەند کردووە .

زیاترین هەناردەکردن بۆ میسڕ بووە بە بڕی ٧٥٢ میلیۆن یۆرۆ و دواتریش قەتەرە بە بڕی ٣٠٥.١ و هەروەها ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە بڕی ٥١.٣ میلیۆن یۆرۆ ە .

لە هەمان کاتدا لەوانەش ٢٣.٤ و ٢٢.٩ میلیۆن یۆرۆ بۆ کووەیت و تورکیا تەرخان کراوە . دەوڵەت هەناردە کردنی چەکی بە بەهای ١.٧ و ١.٥ میلیۆن یۆرۆ بۆ ئۆردۆن و بەحرەین دەتوانێت بنێرێت 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە