ئاڵمانیا و ئیتاڵیا پشتیوانی سەربازی بۆ پێشمەرگە دووپات دەكەنەوە

پەیامی کورد   ...   ئاڵمانیا و ئیتاڵیا پشتیوانی سەربازی بۆ پێشمەرگە دووپات دەكەنەوە

تیمی سەربازی ووڵاتانی ئاڵمانیا و ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پشتیوانی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات دەكەنەوە و ڕایدەگەێنن، لە بواری لۆجیستی و كەل وپەلی سەربازی و پێشكەشكردنی ڕاوێژكاری بۆ پێشمەرگە، بەردەوام دەبن.

فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە جیا پێشوازی لە هەریەك لە فەرماندەیی هێزەكانی ئاڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی ڕاوێژكارانی سەربازی ئیتاڵیا كرد كە بۆ مەشق پێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستانن.

بەپێی ڕاگەێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیدار و كۆبوونەوەكاندا، گفتوگۆ لەبارەی هاوكارییەكانی ووڵاتانی ئاڵمانیا و ئیتاڵیا بۆ پێشمەرگە كرا، لە بوارەكانی لۆجستی، تەندرووستی، میدیایی و مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، هاوكات سوپاسی هەوڵەكانی هاوپەیمانان كرا بۆ سەرخستنی بەرنامە و پلانەكانی وەزارەتی پێشمەرگە.

هاوكات دووپات لە بەردەوامی دان بە پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرایەوە، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان بوو. 


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە