ئاڵمانیا پاڵێوراوی پارتەکەی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئەو ووڵاتە دەستنیشان کرد

پەیامی کورد      ...    ئاڵمانیا پاڵێوراوی پارتەکەی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئەو ووڵاتە دەستنیشان کرد 

ئەمڕۆ دووشەممە پارتی سەوزی ئاڵمانیا ئانالینا بێربۆک ی وەک پاڵێوراوی پارتەکەی بۆ پۆستی راوێژکاری ئاڵمانیا کاندیکرد، دوای ئەوەی لەگەڵ  رۆبێرت هابێک هاوسەرۆکی پارتی سەوز رێککەوتن بکرێتە پاڵێوراو بۆ شوێنگرەوەی ئەنگێلا مێرکڵ.

بۆیەکەمجار لەمێژووی پارتی سەوزدا ئەمڕۆ دووشەممە ئانالینا بێربۆک وەک پاڵێوراو بۆ پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا ناسێندرا، کەلەئێستادا ناوبراو لەگەڵ رۆبێرت هابێک هاوسەرۆکایەتی پارتی سەوز دەکەن و لەو ماوەیەدا ئاستی جەماوەری پارتەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.

بڕیارە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ هاووڵاتیانی ئاڵمانیا بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان لەپەرلەمانی وڵاتەکەدا، بچنەسەر سندوقەکانی دەنگدان و لەئێستادا پارتی سەوز دووەم گەورەترین فراکسیۆنە لەپەرلەمانی ئاڵمانیا، بەگوێرەی راپرسییەکانیش لەم هەڵبژاردنەدا پارتەکە دەتوانێت ٢٠% دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

ئانالینا ساڵی ١٩٨٠ لەدایکبووە و ئێستا تەمەنی ٤٠ ساڵە، ناوبراو  ساڵی ٢٠٠٥ بڕوانامەی ماستەری لە یاسای گشتی بەدەستهێناوە، لەساڵی ساڵی 1994 بۆ 2014 ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا بوە.

ئانالینا ساڵی 2013 لەسەر بازنەی شاری پۆتسدام کورسییەکی پەرلەمانی ئەڵمانیای بەدەستهێناوە و لەوکاتەوە لەکاری پەرلەمانتاری بەردەوامە، ناوبراو لەئێستادا لەدەرەوەی پایتەخت و لەشاری پۆتسدام دەژی.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە