ئاڵمانیا ڕووسیای بە هێرشی سایبیری بۆ سەر پەرلەمانی ووڵاتەکەی تاوانبار کرد
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا ڕووسیای بە هێرشی سایبیری بۆ سەر پەرلەمانی ووڵاتەکەی تاوانبار کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا ووتی : ڕووسیا بەرپرسیاری سەرەکی هێرشی سایبیری بۆ پەرلەمانی ئاڵمانیا یە .
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا ووتی : دۆسیەی و بەڵگەگەلی بەهادار و بە پێی پێویست دەربارەی ئەوەی کە یەکەی زانیاری نیزامی ئەرتەشی ڕووسیا بە ناوبانگ بە GRU لە هێرشی ئەم دواییەی سایبیری بۆ سەر پەرلەمان ڕۆڵی هەبووە ،بوونی هەیە ، ئەم جۆرە ڕەفتاڕانە جێگای قەبووڵ کردن نییە و دەوڵەتی فێدڕاڵی بەرلین و مۆسکۆ دەربارەی بەردەوامی ئەم ڕەوەندە هۆشداری دەدات .
جێگای ئاماژەدانە ئەمریکا و باقی ووڵاتی ڕۆژئاوایی بە شێوەی بەرفراوان تۆمەتگەلی پەیوەندیدار بە هێرشی سایبیری و هاکەرگەلی بو ڕووسیا و چین لە لایەکی دیکەوە بە کۆریای باکوور ەوە بەستووەتەوە
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە