ئاڵمانیا ، ڕووسیا بە دەستپێکردنی تێرۆریزمی دەوڵەتی تاوانبار دەکات
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا ، ڕووسیا بە دەستپێکردنی تێرۆریزمی دەوڵەتی تاوانبار دەکات
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ، دادگایەک لە بەرلین ، ڕووسیای بە هۆی هەنگاونان بۆ کوشتنی دژبەرێکی چێچێنی لە پارکێک دا لە سالی ٢٠١٩ بە تێرۆریزمی دەوڵەتی تاوانبار کردووە . هۆکاری ئەم کوشتنە سیاسییە بە بەندکردنی هەتاهەتایی مەحکووم کراوە .
دادگاکە ڕایگەیاندووە : " تۆرنیک خانگۆ شۆیلی " لە ئۆگۆستی ساڵی ٢٠١٩ دا بۆ تۆڵەسەندنەوەی ڕۆڵەکەی لە شەڕ لەگەڵ جیایی خوازەکانی چێچێنی لە دژی مۆسکۆ لە دەیەی ٢٠٠٠ بە سێ گوللە کوژرا .
" وادیم کراسیکۆف " هۆکاری ئەم کوشتنە بە بەندکردنی هەتاهەتایی مەحکووم کراوە . ئاڵمانیا لە دوای دەرکردنی حۆکمەکە ، باڵیۆزی ڕووسیای بانگهێشت کرد و بە ئەوی ووت کە دوو کەس لە ١٠١ فەرمانبەری دیپلۆماتیکی باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتە دەردەکەن .
تاوانبارکردنی ئاڵمانیا دەربارەی تێرۆریزمی دەوڵەتی لە حاڵێکدایە کە ڕووسیا و ڕۆژئاوا لە سەر ئۆکراین لە ئاستانەی بەرامبەربوونەوەیەکی جیددی و مەترسیداردا بەرەوڕوون .
باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ئاڵمانیا ئەم حۆکمەی سیاسی ناوبردووە و ئەوەی ڕەت کردووەتەوە
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە