ئاڵمانیا ڕووسیا تاوانبار دەکات و هۆشداری دەدات

پەیامی کورد     ...     ئاڵمانیا ڕووسیا تاوانبار دەکات و هۆشداری دەدات

ئاڵمانیا ڕایگەیاند : داواکارییە ئەمنییەتییەکانی ڕووسیا بۆ دەورانی شەڕی ساردە .

ئاڵمانیا ڕووسیای تاوانبار کرد بەوەی کە داواکاری گەلێکی ئەمنییەتی کە داوای کردووە بۆ دەورانی شەڕی ساردە و خستوویەتییە ڕوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فڕان ٢٤ ئاڵمانیا ئەمڕۆ هەتنی ڕووسیای تاوانبار کرد کە ئەمنییەتی ئەورووپای لەگەڵ داواکارییەکانی خۆی کە بە بیر هێنەرەوەی شەڕی ساردە  دەخاتە مەترسییەوە .

ئانالنا بێربووک وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند  : لەگەل ڤێگیر کردنی بێوێنەی هێزێکی زۆر لە سنوورەکانی لەگەل ئۆکراین و داواکارییەگەلی دەورانی شەڕی سارد  ڕووسیا بنچینەی سەرەکی پرەنسیپی ئاشتی ئەورووپای خستووەتە مەترسییەوە 

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە دەستپێکی کۆنفڕانسی ئەمنییەتی میوونشن داوای لە ڕووسیا کرد هەنگاوگەلی جیددی لە ڕاستای کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان هەڵبگرێت . ئەو هۆشداری دا ڕووسیا لەو ڕووداوانەی کە هاتوونەتە پێش لە سەر ئۆکراین ناتوانێ کەڵک وەربگرێت و دۆخەکە بە قازانجی خۆی بە کار بهێنێت.

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە