ئا‌ڵمانیا ڕەتی دەکاتەوە ووڵاتەکەی بایکۆتی ووزەی ڕووسیای کردبێت
پەیامی کورد ... ئا‌ڵمانیا ڕەتی دەکاتەوە ووڵاتەکەی بایکۆتی ووزەی ڕووسیائ کردبێت
ئۆلاف شولز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئا‌ڵمانیا رایگه‌یاند، داواكاری بۆ بایكۆتكردنی پێداویستی ووزه‌ی ڕووسیا به‌هۆی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی مۆسكۆ بۆسه‌ر ئۆكراین ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئۆلاف شولز له لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی دا رایگه‌یاند، "ئه‌و سزایانه‌ی كه به‌سه‌ر ڕووسیادا سه‌پێندراون زیان به ئابوورییه‌كه‌ی ده‌گه‌ینێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ش به درێژایی ڕۆژه‌كان زیاتر ده‌بێت".
ووتیشی، ""سزاكان به‌جۆرێك سه‌پێندراون كه شاراوه بن بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یسه‌پێنن، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور مه‌ودا به‌رده‌وام بن، بۆیه هه‌ڵوێستی ئا‌ڵمانیا له‌سه‌ر بابه‌تی بایكۆتكردنی پێداویستی ووزه‌ی ڕووسیا نه‌گۆڕاوه و بایكۆتی ناكه‌ین".
ئاماژه‌ی به پشت به‌ستنی ووڵاتانی ئه‌ورووپا به ووزه‌ی رووسیا كرد و ووتی، "ووڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپایی زیاتر له ئا‌ڵمانیا پشت به نه‌وت و خه‌ڵوز و گازی ڕووسیا ده‌به‌ستن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئا‌ڵمانیا دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی خۆی هه‌مه‌جۆر ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش كاتی ده‌وێت، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌مان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌گه‌ڵ بایكۆتدا ئه‌گه‌ر په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت.
له ٢٤ی مانگی رابردووه‌وه هێرشه سه‌ربازییه‌كی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراین ده‌ستیپێكردوه، ئه‌مریكا و ووڵاتانی رۆژئاوا به‌رده‌وامن له فشاره‌كانیان بۆسه‌ر مۆسكۆ به‌مه‌به‌ستی راگرتنی شه‌ڕ كه به‌هه‌زاران كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە