ئاڵمانیا کەشتی یەکی فڕۆکەهەڵگری پێشکەوتوو ڕادەستی ئیسرائیل دەکات
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا کەشتی یەکی فڕۆکەهەڵگری پێشکەوتوو ڕادەستی ئیسرائیل دەکات
ئاڵمانیا کەشتیەکی پێشکەوتووی فڕۆکەهەڵگری بە ناوی " سپەر ' ڕادەستی ئیسرائیل کرد
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم کەشتییە فرۆکەهەڵگرە پێسکەوتووە لە کلاسی " ساعر" ڕۆژی چوارشەممە لە بەندەری حەیفا کەنارە دەگرێت . ئیسرائیل بڕیار وایە سێ کەشتی دیکە لە هەمان ئاست و مۆدێل ی کەشتی شەڕ لە ساڵی داهاتوودا وەبگرێت .
ئەم کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە خاوەنی تۆپی ئۆتۆ مێلارا ، قۆبەی ئاسنینی دەریایی و مووشەک گەلی ئاست بە ئاستی باراک ی - ٨ ە . ئەم کەشتییە هەروەها توانایی هەڵگرتنی باڵەفڕێکی هەیە
یەکێک لە ئامانجەکانی ئیسرائیل بۆ خزمەت گرتنی ئەم کەشتییە شەڕکەرانە بەرگریکردن و پاریزگاری کردنە لە سەرچاوە و مەیدانە گازییەکانی لە سنووری ئاوی ووڵاتەکەی لەگەڵ لۆبنان ە .
جێگای ئاماژەدانە کە تەل ئەڤیڤ نیگەرانی هێرشی لە ناکاوی حێزبۆڵلای لۆبنانە بۆ سەر سەرچاوە ووزەییەکانی خۆیەتی .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە