ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران بە بڕی ٣٩ ملیار دۆلار لەگەڵ ئەندامانی شانگهای لە ماوەی ١١ مانگدا
پەیامی کورد ... ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران بە بڕی ٣٩ ملیار دۆلار لەگەڵ ئەندامانی شانگهای لە ماوەی ١١ مانگدا
ڕووحۆڵلا لەتیفی، ووتەبێژی کۆمیسیۆنی گەشەپێدانی بازرگانی خانێ سەمات ڕایگەیاند : لە ماوەی یازدە مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٥٠ میلیۆن و ٦٠٣ هەزار تەن کاڵا بە بەهای ٣٨ میلیارد و ٨٢٩ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار دۆلار لە نێوان ئێران و ١١ ووڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ئاڵوگۆڕ کرا .
لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا، بازرگانی نانەوتی ووڵاتەکەمان لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی شانگهای نزیکەی ٦ ملیار دۆلار گەشەی کردووە ، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵ بە ڕێژەی ١٨.٣% زیادبوونی نیشان دەدات.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە