ئاڵۆزییەکەی ئەمریکا لە چاوی جیهاندا بەم شێوەیە ڕەنگی دایەوە

پەیامی کورد    ...    ئاڵۆزییەکەی ئەمریکا لە چاوی جیهاندا بەم شێوەیە ڕەنگی دایەوە .

مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : هێرش بۆ سەر کۆنگرە بە هیچ شێوەیەک جێگای قەبووڵ کردن نییە و جێگای دانبەخۆداگرتن نییە و ووتی دەبێ تاوانبارانی ئەم ڕووادوە بدرێنە دەستی عەدالەت و یاساوە .

بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل  :  هێرش کردن بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا هەنگاوێکی شەڕمنانەیە دەبێ مەحکووم نکرێت 

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : ئەمریکا چیتر مافی ئەوەی نییە بۆ ووڵاتانی دیکە سەبارەت بە دیمۆکراسی هیچ قسەیەک بکات .

ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا  :  ئەوەی لە واشینتۆن ڕوویدا بە جەختەوە " ڕەفتار " ی ئەمریکایی نەبووە . ئێمە ئیمانمان بە هێزی دیمۆکراسی ئەمریکا هەیە .

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان : ڕابەرانی سیاسی دەبێ هەوادارەکانی خۆیان بە دان بە خۆداگرتن داوەت بکەن و ڕێزی ڕیگا و ڕێساکانی دیمۆکراتیک و حۆکمڕانی یاسا بزانن .

سەرۆکوەزیرانی هێند  : لە بینیبی هەواڵی ئاڵۆز و تێکچوونی باری ئەمنی لە واشینتۆن زۆر دڵگرانو پەشۆکاو بووم . نابێ ئیزن بدرێت ڕەوەندی دیمۆکراتیک لەگەل ناڕەزایەتییە نایاساییەکان دا وێران ببێت .


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە