ئاڵۆزی لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بەم هۆیەوە هاتە ئاراوە

پەیامی کورد   ...  ئاڵۆزی لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بەم هۆیەوە هاتە ئاراوە

لەسەر دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ناکۆکی درووستبووە.
میدیای عێراقی ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە، لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازێک هەیە بۆئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەوێتە مانگی نیسانی ٢٠٢٤ بۆ ئەوەی داوا لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بکرێت بەشداری لە هەڵبژاردندا بکات.
لەبەرامبەردا دەوڵەتی یاسا و عەسائیبی ئەهلی حەق ڕەتی دەکەنەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دوابخرێت، هاوکات داوا دەکەن کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت.
پەرلەمانی عێراق مانگی ئاداری ڕابردوو ڕۆژی ٦-١١-٢٠٢٣ی وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرد.


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە