ئایا ئەمریکا ئامادەیە بۆ تەقینەوەی ژێر زەوی؟ / بەڵێنی ناڕوونی ترامپ سەبارەت بە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان

پەیامی کورد   ...   ئایا ئەمریکا ئامادەیە بۆ تەقینەوەی ژێر زەوی؟ / بەڵێنی ناڕوونی ترامپ سەبارەت بە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی دووپاتکردەوە، هەرچەندە خۆی لە ووڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ کە ئایا ووڵاتەکەی تاقیکردنەوەی ژێرزەمین دەست پێدەکاتەوە یان نا، دووپات کردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان بە پشت بەستن بە ڕۆژنامەی سیدنی مۆرنینگ هیرالد، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی دووپاتکردووەتەوە، بەڵام ڕاستەوخۆ ووڵامی ئەو پرسیارەی نەداوەتەوە کە ئایا ئەمە تاقیکردنەوە ئەتۆمییە ژێرزەمینییەکان دەگرێتەوە، کە لە سەردەمی جەنگی سارد دا باو بووە.
ڕۆژی هەینی، بە کاتی ناوخۆ، لە کاتێکدا لە فڕۆکەیەکدا بوو لە ڕێگای پاڵم بیچ لە ویلایەتی فلۆریدا، پرسیار لە ترامپ کرا سەبارەت بە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی ژێرزەمین و ووتی: بەم زووانە بۆت دەردەکەوێت، بەڵام بڕیارە هەندێک تاقیکردنەوە ئەنجام بدەین.

ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : ووڵاتانی دیکە ئەو کارە دەکەن؛ "ئەگەر بڕیارە ئەو کارە بکەن، ئێمەش دەیکەین".

ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردووە دەست بەجێ دەست بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بکەنەوە دوای وەستانی ٣٣ ساڵ، هەنگاوێک وەک پەیامێک بۆ ووڵاتانی زلهێزی ڕکابەری ئەتۆمی ڕووسیا و چین سەیر دەکرێت، کە دوا تاقیکردنەوە ناسراوەکانیان لە ساڵانی نەوەدەکان دا بووە.


ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە