ئایا ئەم گۆرانیبێژە ئەمریکییە لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٤دا بە هاواری جۆ بایدن دەگات ؟
پەیامی کورد ... ئایا ئەم گۆرانیبێژە ئەمریکییە لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٤دا بە هاواری جۆ بایدن دەگات ؟
یۆرۆنیوز لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی : تەیلۆر سوئێفت، ئەستێرەی مۆسیقای پۆپی ئەمریکی کە بەم دواییە وەک کەسایەتی ساڵی گۆڤاری تایم دەستنیشان کرا، وەک کەسایەتییەکی کاریگەر کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ی گۆڤاری تایم، جێی سەرنجی بانگەشەی کاندیدەکان بووە.
ئەو گۆرانیبێژە ئەمریکییە تەمەن 34 ساڵە و بەناوبانگە لە میانەی کۆنسێرتەکانی ئەم دواییەیدا توانی ملیارێک دۆلار بەدەست بهێنێت. فیگەرێک کە بە تۆمارێکی بێ وێنە و ڕەمزی دادەندرێت.
ئەنجامی ڕاپرسییەک دەریدەخات کە ٧٠%ی ئەمریکییەکان بۆچوونێکی ئەرێنییان لەسەر تەیلۆر سوئێفت هەیە.
بە ووتەی ماتیۆ هاریس، مامۆستای زانستە سیاسییەکان، بەرزکردنەوەی پلەی تەیلۆر سوئێفت دەتوانێت یەکلاکەرەوە بێت بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا، چوونکە ڕەنگە ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران دەنگ بە کاندیدی کۆمارییەکان نەدەن، بەڵام ڕەنگە پاڵنەرێکی تەواویان نەبێت بۆ دەنگدان بە جۆ بایدن.
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە