ئایا بارینی بەفر لە مەککە ڕاست بوو ؟
پەیامی کورد ... ئایا بارینی بەفر لە مەککە ڕاست بوو ؟
حسێن ئەلقەحتانی ، ووتەبێژی ناوەندی نیشتیمانی کەشناسی عەرەبستان ڕایگەیاند کە ئەو وێنە ڤیدیۆیی یانەی کە لە بارینی بەفر لە مزگەوتی حەرام لە مەککە بڵاوکرابووەوە ناڕاست و دەستکاری کراوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە نیشاندەری بارینی بەفر لە کەعبە و مەککە بووە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی عەرەبستان .
کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمە نووسی بوویان کە ئەمە ڕووداوێکی سەرسووڕهێنەر و غەریبە کە لە مەککە و کەعبەدا ڕوویداوە و ئەم ناوچەیە بۆ یەکەمین جار بینەری بارینی بەفر بووە .
ناوچەگەلی باکووری عەرەبستان لەوانەش کوێستانەکانی وللۆز لە ناوچەی تەبووک هێشتاش بینەری بارینی بەفرە بەڵام هەفتەی ڕابردوو کووەیت کە ناوچەیەکی بەرز نییە بۆ یەکەمین جار بینەری بارینی بەفر بوو .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە