ئایا بەڕاستی مرۆڤ تەنها 10%ی مێشکی بەکاردەهێنێت؟

پەیامی کورد   ...  ئایا بەڕاستی مرۆڤ تەنها 10%ی مێشکی بەکاردەهێنێت؟

بەپێی باوەڕێکی باو کە ماوەیەکی زۆرە بوونی هەیە، ئێمەی مرۆڤ تەنها 10%ی مێشکمان بەکاردەهێنین.

سەرچاوەی ئەفسانەی 10% ڕوون نییە؛ بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆ زیاتر لە سەدەیەک دەگەڕێتەوە. ژمارەی 10% لە هەندێک کتێبی کۆن دا ئاماژەی پێکراوە و هەندێک جار بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەلبێرت ئەنیشتاین سەرچاوەی ئەو ژمارەیە بووە؛ بەڵام هیچ شوێنەواری ئەم ئیدیعایە لە بەرهەمەکانی ئەنیشتایندا نەدۆزراوەتەوە.

لە ساڵی ١٩٣٦دا، لۆوێل تۆماس، نووسەری ئەمریکی، لە پێشەکی کتێبی "ڕێوڕەسمی پەیوەندی خۆشەویستی"ی دەیل کارنێگیدا نووسیویەتی:

"پڕۆفیسۆر ویلیام جەیمس لە زانکۆی هارڤارد ڕایگەیاندووە، کەسێکی ئاسایی تەنها 10%ی توانای دەروونی شاراوەی خۆی بەکاردەهێنێت".

بەم پێیە ئەم بیرۆکەیە بووە جێی بایەخ و دواتر هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مرۆڤ تەنها 10%ی مێشکی خۆی بەکاردەهێنێت.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە