ئایا دۆخی ڤلادیمیر پووتین بەرەو خراپ بوون دەڕوات ؟

پەیامی کورد   ...  ئایا دۆخی ڤلادیمیر پووتین بەرەو خراپ بوون دەڕوات ؟

ڕۆژنامەی ئێکسپرێس ڕایگەیاند شەڕی هێز لە سەر جانشینی پووتین دەتوانێ پاشهاتگەلێکی هاوشێوەی ئاڵۆزی و شێواوی دۆخەکەی بەدواوە بێت .

قسە و باسەکان سەبارەت بە تەندرووستی ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ماوەی ئەم هەفتانەی دوایی دا تووندتر بووە .

ئێلیگارشێکی نەناس بە پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ پووتین ڕایدەگەێنێت کە ئەو تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە و سەرچاوەگەلی باوەڕپێکراو یش ڕایانگەیاندووە کە ئەو لە مانگی ئەیپریل ەوە کەوتووەتە ژێر نەشتەرگەی یەکی ڕزگارکەرەوە .

لە ئێستادا ئەفسەرێکی پلە باڵای هەواڵگری و زانیاری ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ڕابەری رووسیا لەوانەیە نزیک بە کۆتاییەکانی ژیانی خۆی ببێتەوە و ئەگەری ئەو کەسانەی کە جێگرەوەی دەبن بۆ پڕ کردنەوەی ئەم بۆشاییە بوونی هەیە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە