ئایا سوید و فینلەندا ش لە بەرامبەر مەترسی و هەڕەشەی ڕووسیان ؟؟؟
پەیامی کورد ... ئایا سوید و فینلەندا ش لە بەرامبەر مەترسی و هەڕەشەی ڕووسیان ؟؟؟
سەرەڕای هۆشدارگەلی ئەم دواییەی ڕووسیا ، فینلەندا و سوید ڕۆژی شەممە جارێکی دیکە جەختیان کردەوە کە ئەگەر بیانەوێت ئەوە لەگەڵ ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ، ناتۆ یەک دەگرن .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە یەکگرتنی ئەم دوو ووڵاتە لەگەڵ ناتۆ هۆشداری داوە و ووتوویەتی کە ئەم هەنگاوە " پاشهاتی جیددی سەربازی و سیاسی " بۆ هێلسینکی و ستۆکهۆڵم دەبێت . ئەم قسانەی ماریا زاخارۆڤا ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕاستەوخۆ دواتر لە کۆبوونەوەگەلی سیاسی لەم بابەتە وەکوو هەڕەشەیەکی جیددی لە دژی سوید و فینلەندا یاد کراوە .
لە کاردانەوە بە قسەکانی هاڤیستۆ ، وەزیری دەرەوەی فینلەندا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دا ووتی کە " پێشتر لەمەش قسەی لەم شێوەیەمان بیستبوو .
دەمەوێ زۆر بە ڕاشکاوانە و ڕوونی بڵێم لە بابەتگەلی ئەمنییەتی سوید بە تەنیایی و سەربەخۆ خەتی خۆی هەڵدەبژێرێت .
پێشتر بارەها مۆسکۆ بەرامبەر بە یەکگرتنی سوید و فینلەندا لەگەڵ ڕێکخراوی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور هۆشداری دابوو .سەرەڕای ئەوەی کە سوید و فینلەندا هەر دوو لە ساڵەکانی ١٩٩٠ لەگەڵ ناتۆ هاوکاری یان هەبووە بەڵام هیچ کات ئەندامی ئەم ڕێکخراوە نەبوونە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە