ئایا هارپ هۆکاری کەمی بارانبارینی ئەمساڵی ئێران بووە؟

پەیامی کورد   ...  ئایا هارپ هۆکاری کەمی بارانبارینی ئەمساڵی ئێران بووە؟!

جێگری ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران ڕایگەیاند : لە جیهاندا توێژینەوە لەسەر هارپ دەکرێت، بەڵام هێشتا زووە بۆ پشتڕاست کردنەوەیان. شتەکانی وەک هارپ بانگەشەگەلێکن کە پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایا بەڕاستی کاریگەری هەبووە یان نا.

ئەمریکا یەکێکە لەو ووڵاتانەی کە لەم پرسانەدا ململانێی هەیە، بەڵام دەبینێت لە وڵاتەکەی خۆیدا ساڵانێکی زۆرە ووشکەساڵی و ووشکبوونەوەی دەریاچە و تاڵاوەکانی بەسەردا هاتووە.

ئەگەر پرسی هارپ و کۆنترۆڵکردنی بارانبارین ڕاست بوایە، ئەم ووڵاتانە بۆ کێشە ژینگەییەکان و وشکەساڵی خۆیان بەکاریان دەهێنا.


ئەم بابەتە 12011 جار خوێندراوەتەوە