ئایا هەفتەی داهاتوو فڕۆکەی سۆخۆی ٣٥ی ڕووسی دەگاتە ئێران؟
پەیامی کورد ... ئایا هەفتەی داهاتوو فڕۆکەی سۆخۆی ٣٥ی ڕووسی دەگاتە ئێران؟
ماڵپەڕی ئینگلیزی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیرنا لە ووتارێکی تایبەتدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هێزی ئاسمانی ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا یەکەم وەجبەی فڕۆکەی شەڕکەری سۆخۆی ٣٥ وەردەگرێت.
لەم هەواڵەدا هاتووە : هێزی ئاسمانی ئێران بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا یەکەم وەجبەی فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتووی سۆخۆی سوو-٣٥ وەربگرێت.
دوایین جار کە ئەم هێزە فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتووی هەمان چینی وەرگرت لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، کاتێک فڕۆکەی جەنگی گروومەن ئێف ١٤ ئەی تۆمکات هاتە ناو ئێرانەوە.
بە پێچەوانەی F-14A کە توانای ئاسمانی بۆ زەوی و هەوا بۆ دەریا زۆر سنوورداری هەبوو و جووتە بزوێنەرێکی کێشەدار بوو، Su-35 فڕۆکەیەکی جەنگییە کە لە چەندین ئەرکدا سەرکەوتووە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە