ئایا وەلیعەهدی سەعوودی بە مۆحاکمە نزیک دەبێتەوە  ؟

پەیامی کورد    ...   ئایا وەلیعەهدی سەعوودی بە مۆحاکمە نزیک دەبێتەوە  ؟ 

بیروبۆچوونی کاردەبارن دەربارەی مۆحاکمەی " موحەمەد بن سەلمان " وەلیعەهدی سەعوودی لەگەل هاتنە سەر کاری جۆ بایدن سەرۆککۆماری نوێی ئەمریکا !

بە پێی ڕاپۆرتێک جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دووهەمین ساڵڕۆژی تێرۆری خاشقجی ووتبووی کە تێرۆری ئەو بە بی هیچ پاشهاتێک دەبێت . ئەو لەو کاتەدا پەیمانیدا کە لە ئەگەری سەرەکوتنی لە هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە پەیوەندی ووڵاتەکەی لەگەل عەرەبستان پێداچوونەوە بکات و ئەو کاتە ووتی کە بۆ کۆتایی پێهێنان بە پالثشتی ئەمریکا لە هێرشی ڕیاز بۆ سەر یەمەن هەموو هەوڵێک دەدات 

ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕێکخراوی هەواڵگری و زانیاری سیخوڕی " CIA " لە ساڵی ٢٠١٨ دا بەم دەرئەنجامە گەیشتووە کە موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی ، فەرمانی کوشتنی خاشقجی دەرکردووە .

"ئاڤرییەل هاینز " کە لە لایەن جۆ بایدن ەوە وەکوو بەربژێری سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری و زانیاری و ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەمریکا ناسێندراوە پەیمانی داوە کە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەواڵگری دەربارەی کوژرانی خاشقجی لە حاڵەتی نهێنی و شاروە دەربێنێت و ئەوە ڕادەستی کۆنگرە بکات .

ئەم هەواڵە بوو بە هۆی ئەوەی کە کاربەرانی ڕاوبۆچوونی خۆیان دەربارەی مۆحاکمەی موحەمەد بن سەلمان ڕابگەێنن . گرووپێک لە کاربەران لەو باوەڕەدان کە ئەم ووتەیەی جۆ بایدن تەنیا ڕاگەیاندنێکی هەڵبژاردنی بووە و نابێ دڵی خۆیانی پێ خۆش بکەن . هەندیک لە کاربەران یش لەو باوەڕەدان کە یەکەمین چاوپێکەوتنی جۆ بایدن لەگەڵ وەلیعەهدی سەعوودی دەبێت . هەندیکی دیکەش لەو باوەڕەدان کە هەر کات ئەمریکا بۆ یازدەی سێپتەمبەر توانی قسەیەکی بۆ عەرەبستانی سەعوودی هەبێت ئەوە نۆبە بە خاشقجی ش دەگات 

هەروەها ئەم دەستە لە کاربەران بڕوایان وایە کە پارە و سەروەتی عەرەبستانی سەعوودی لە ئەمریکا حکوومەت دەکات . گرووپێکی دیکەش بە داهاتووی جۆ بایدن گەشبینن .


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە