ئایا پاشا چارڵز بە ڕاستی باوکی هەری یە ؟

پەیامی کورد   ...  ئایا پاشا چارڵز بە ڕاستی باوکی هەری یە ؟

نیگەرانییەکانی بنەماڵەی سەڵتەنەتی بەریتانیا لە بیرەوەرییەکانی شازادە هەری تا دێت زیاتر دەبێت و بیر لەوە دەکەنەوە کە ئایا هەری نهێنی نوێ لە ژاینی هاوسەری دایک و باوکی خۆی ئاشکرا دەکات ؟

ئەم ئاشکراکردنانە لە کاتی ئاشکرابوونی بژرادەگەلێک لە بیرەوەییەکانی شازادە هەری یەوە بەردەوامی هەیە ، چوونکە ئەو ئاشکرای دەکات کە باوکی ، پاشا چارڵز ، لەوەی کە ڕابگەێندرێت کە ئەو بە ڕاستی باوکی نییە ، زۆر تام و چێژ وەردەگرێت .

لە بنەڕەتدا بۆ نێتفلێکس ، بە واتا " بەرەنگاربوونەوە " ی مێگان مارکڵ بووکی ئەو بنەماڵەیە بۆ عەدالەتی کۆمەڵایەتی ، هیچ گرینگی و بەهایەکی نییە ، بەڵام ئاشکرا بوونی ئەم ڕاستییە کە ئایا هەری منداڵی ڕاستەقینەی چارڵزە ، یا خود ئەفسەرێکی سوارە نیزامی ئەرتەسی سەڵتەنەتی ، بەهای هەر سەنتێکی هەیە .

نیگەرانییەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکی بیرەوەرییەکانی شازادە هەری لە بازنەی ناوخۆیی بنەماڵەی سەڵتەنەتی تا دێت زیاتر بەرز دەبێتەوە و یەکێک لە سەرچاوەکان بە " دەیلی بێست " ی ووتووە کە وەرزێکی تایبەت لە کتێبەکە دەتوانێ " کێشەیەکی گەورە " بۆ پاشا چارڵز " بە دی بهێنێت .

ئەم سەرچآوەیە لە ناوخۆی کۆشکی سەڵتەنەتی بە دەیلی بێستی ووتووە : لاپەرە و وەرزێکی تایبەت لە کتێبەکەی هەری دا بوونی هەیە کە دەتوانێ ببێتە سەرئێشەیەکی مەترسیدار بۆ چارڵز "


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە