ئایا پاپا فڕانسیس بە دوای جێگرەوەیەکە بۆ خۆی ؟

پەیامی کورد   ...  ئایا پاپا فڕانسیس بە دوای جێگرەوەیەکە بۆ خۆی ؟

پاپا فڕانسیس کە بە دواییانە بە هۆی لەدەستدانی تەندرووستی ، ئەگەری خانەنشینی خستووەتە ڕوو ، ڕۆژی شەممە ٢٠ کاردیناڵی نوێ دەناسێنێت کە زۆرێک لەوانە ڕۆژێک دەتوانن جێگرەکەی ئەو هەڵبژێرن .

ئەمە هەشتەمین جارە لە دوای گەیشتنی فڕانسیس بە پلەی پاپا لە ساڵی ٢٠١٣ ەوەیە کە شەورای ٢٠ کەسی کاردیناڵەکان " ئۆسقۆفەکان " دووبارە تەشکیل دەبێت بەلام ئەم جارە لە ڕاستایە کە فڕانسیس لە ووتووێژەکانی خۆی باس لە دەست لەکارکشانەوە کردووە ، گرینگییەکی دوو هێندەی وەرگرتووە . کاردیناڵگەلی نوێ کە لە خاڵگەلی نوێی جیهان ەوە لە بەرازیل تاکوو نایجیریا ، هێند ، سەنگاپوور و تەیمووری ڕۆژهەلاتین ، بە هۆی بیروباوەرگەلی پێشکەوتووی خۆیان بەناوبانگن .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە