ئایا پێویستە ڤیتامین D لە بەیانیاندا بخۆین یان شەوانە؟

پەیامی کورد    ...   ئایا پێویستە ڤیتامین D لە بەیانیاندا بخۆین یان شەوانە؟

کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی هەندێک تێکچوونی منداڵبوون و لەناوچوون یان کەمبوونەوەی ژمارەی سپێرم لە پیاوان و نەزۆکی.

ڤیتامین D لە چەوریدا دەتوێتەوە و نەخۆشی شەکرە، ئێم ئێس، زەهایمەر و ڕوودانی هەندێک حاڵەتی لەباربردنی منداڵیش پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە کەمی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا هەیە.

خواردنی یەک ژەمی ڤیتامین دی، بۆ نموونە ژەمی پەنجا هەزار لە ماوەی مانگێکدا یان هەر دوو هەفتە جارێک، هەڵەیە و دەرئەنجامی خۆی هەیە.

باش نییە بەیانیان یان نیوەڕۆ ڤیتامین D بخورێت، بەڵام بەداخەوە هەندێک کەس بە هەڵە دەیخۆن؛ پێویستە بزانرێت کە کاریگەرترین کات بۆ خواردن شەوانە.


ئەم بابەتە 10732 جار خوێندراوەتەوە