ئایەتۆڵلا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان پەیامێک سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ڕادەگەینێت
مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئایینى شیعه‌كان له‌عێراق تاكه دامه‌زراوه‌یه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه براوه‌و زیانمه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن گوێى لێده‌گرن، ئه‌مڕۆ مه‌رجه‌عیه‌ت به‌فه‌رمى خۆى له‌باره‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو یه‌كلاكرده‌وه‌و ده‌ڵێت:"ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران به‌ته‌وافوق دیاریبكرێت".
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شیعه‌كان (محه‌مه‌د ڕه‌زا سیستانى) دیاریكردوه بۆ گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعە كه خۆیان به‌لایه‌نى زیانمه‌ندى هه‌ڵبژاردن ده‌زانن‌و ئه‌وحزبانه تێیدا به‌شدارن كه پێشتر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی و حوكمى عێراقیان به‌ده‌سته‌وه بوه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "په‌یامى مه‌رجه‌عیه‌ت كه له‌ڕێگه‌ى محه‌مه‌د ڕه‌زا سیستانى به‌لایه‌نه‌كان ده‌گه‌یندرێت ئه‌وه‌یه شیعه پێكه‌وه به‌ڕێكه‌وتن كانیدى سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكه‌ن‌و پاشان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد و سوننه بكه‌ن بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى تر".
داواكارى مه‌رجه‌عى باڵاى ئائینى شیعه‌كان له‌كاتێكدایه، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه حكوومه‌تى زۆرینه له‌عێراق پێك بهێندرێت.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە