ئایەتۆڵلا عەلەوی برووجێردی سەبارەت بە ژهرئاوی بوونی قوتابیانی " کچ " لە ئێران کاردانەوەی تووندی نیشان دا " بنەماڵەکان دەترسن و کچەکانیان نانێرنە قوتابخانە
پەیامی کورد ... ئایەتۆڵلا عەلەوی برووجێردی سەبارەت بە ژهرئاوی بوونی قوتابیانی " کچ " لە ئێران کاردانەوەی تووندی نیشان دا " بنەماڵەکان دەترسن و کچەکانیان نانێرنە قوتابخانە
ئایەتۆڵلا عەلەوی برووجێردی لە کاردانەوەیەکی تووند سەبارەت بە ژەهراوی بوونی زنجیرەیی قوتابیانی کچ لە هەندێک لە شارە جیاوازەکانی ئێران بە شێوەی ئەنقەست ڕایگەیاند : بنەماڵەکان دەترسن و دەڵێن دەترسین کچەکانمان بنێرین بۆ قوتابخانە ، ئامانجی ئەوان لەم کارەش هەر ئەمە بووە .
ئەو سەبارەت بە ژهراوی بوونگەلی زنجیرەیی قوتابیانی کچ ووتی : دادوەر دەڵێ بە ئەنقەستە نوێنەر دەڵێ گەورە دەکرێتەوە و وا نییە ، بیکەن لە بەر خاتری خودا ئەگەر ئاتوانن قسە بکەن بە هیچ شێوەیەک قسە مەکەن ! ئەم جیاوازییە لە چۆنیەتی قسەکانی ئێوەدا بێ متمانەیی دێنێتە ئاراوە ئەو ووتی : بنەماڵەکان ترساون و دەڵێن کچەکانمان نانێرینە قوتابخانە ، ئامانجی ئەوانەش کە ئەم کارەیان کردووە هەر ئەمە بوو .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە